نەخۆشخانەی قەڵا پڕ دەبێت لە نەخۆش

K24 – گەرمیان

ئیدارەی نەخۆشخانەی گشتی کەلار رایگەیاند، نەخۆشخانەی قەڵا پڕ بووە لە نەخۆش و 34 حاڵەتی هەوكردنی پەردەی مێشك لە منداڵان تۆمارکراوە.

لە راگەیەندراوێکدا ئیدارەی نەخۆشخانەی گشتی کەلار ئاماژەی بەوەشکردووە، 74 مناڵ لە نەخۆشخانەی قەڵا خەوێندراون، دوای پشکنین دەرکەوتووە 34 منداڵ تووشی هەوكردنی مێشك بوونە.

داواش لە هاووڵاتیان دەکەن، چاودێری مناڵەکانیان بکەن، لەکاتی هەستکردن بە نەخۆشی یان هەر نیشانەیەکی سەرئێشە، رشانەوەو سکچوون  راستەوخۆ سەردانی پزیشکی پسپۆر ی منداڵان بکەن.

ماوەیەکە ڤایرۆسی هەوكردنی پەردەی مێشك لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە، بە تایبەتی لە سنووری پارێزگاکای سلێمانی و هەڵەبجە، چەند جارێکیش پزیشک و بەرپرسانی تەندروستی لەوبارەوە هۆشداریان داوە.