ئیبراهیم ره‌ئیسی: نه‌ئێمه دووژمنی سعوودییه‌ین و نه ئه‌وانیش دووژمنی ئێمه‌ن
K24 - هەولێر:
سه‌رۆك كۆماری ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ سعوودیه هاوكێشه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌گۆڕێت. ده‌شڵێت: "راستییه‌ك ئاشكرابووه، كه ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل دوژمنی گه‌لانی موسڵمانه".
ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆككۆماری ئێران به ئاژانسی فه‌رمی سانای سووری راگه‌یاندووه، ئێران و سعوودیه دوو وڵاتی گه‌وره‌ن، ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان هاوكێشه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌گۆڕێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "گه‌لانی موسڵمان له ناوچه‌كه‌دا پشتگیری له دادپه‌روه‌ری ده‌كه‌ن، ئه‌وكاته‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ سعوودیه خراپ بوو، رێبه‌ری باڵا رێنمایی ده‌كردین، كه دوژمن ته‌نیا ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیله".
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، ره‌تی ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، كه سعوودییه دوژمنمان بێت، یاخود ئێمه دوژمنی ئه‌وان بین، له‌مپێناوه‌ش وڵاتانی ناوچه‌كه راستیی زۆریان بۆ ده‌ركه‌وتووه، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ئێرانی‌یان وه‌ك فۆبیا نیشانده‌دا، كه ته‌نیا بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس بوو له ناوچه‌كه.
سه‌رۆك كۆماری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌روه‌ك چۆن سووریا توانی به‌ره‌نگاریی ته‌كفیرییه‌كان ببێته‌وه، كه میدیای ئه‌وروپی به ئازادیخواز ده‌یانیناساند، توانیمان رووی راسته‌قینه‌یان ئاشكرا بكه‌ین. روونیشیكرده‌وه، هه‌ندێ وڵات مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوانه و داعش ده‌كرد، هاوكاریان بوون و چه‌كی پێده‌دان، به‌ڵام ئێستا تێگه‌یشتن و زانیان هه‌ڵه‌بوون.
له‌ماوه‌ی رابردوودا ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران سه‌ردانی سووریای كرد و دوو رۆژ له‌وێ مایه‌وه، تاووتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئابووری، سیاسی و بازرگانی نێوان دیمه‌شق و تاران كرا.