به‌همه‌ن كاكه عه‌بدوڵڵا: كۆنەبوونەوەی په‌رله‌مانی كوردستان له ئه‌ستۆی سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا نییه
K24 - هەولێر:
په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌نجامنه‌دانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به پله‌یه‌ك له ئه‌ستۆی سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا نییه و حزبه‌كه‌ی ناچاری ده‌كات، هاوكات ئاماده‌یی پارتی دووپات ده‌كاته‌وه له هه‌ر بارودۆخێكدا بێ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.
به‌همه‌ن كاكه عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له میانی به‌شداریكردنی له كاتژمێری هه‌شتی ژووری هه‌واڵی كوردستان24 رایگه‌یاند، هیچ رێگرییه‌كی یاسایی نییه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، به‌ڵكو یاسا سه‌رۆكی په‌رله‌مان ناچار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتن بكرێت، گوتیشی، هۆكاری كۆنه‌بوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان خودی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نییه، به‌ڵكو حزبه‌كه‌یه‌تی و حزبه‌كه‌یشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاراسته ده‌كرێت و نایانه‌وێ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن تێپه‌ڕێندرێت.
به‌همه‌ن كاكه عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و حزبانه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی پێكده‌هێنن و ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و ئاره‌زوو ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌كات و له‌سه‌ر ئه‌م پرسه پێداگره و ته‌نانه‌ت ساڵی رابردوو (2022) له كاتی خۆیدا داوای كرد هه‌ڵبژاردن بكرێت، هه‌روه‌ها گوتی، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌و كات داوای كرد هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌درێت و یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه و كۆمسیۆن كارا نه‌كرێته‌وه و كۆمسیۆن و یاساكه پێكه‌وه بن.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه یه‌كێتی چه‌ندین هه‌وڵی داوه بۆ ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن و كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی زۆریشی دروست كردووه و دوایه‌مین هه‌نگاویشی تۆماركردنی سكاڵا بوو له‌سه‌ر ئه‌م پرسه له دادگای باڵای فیدڕاڵی كه داوا ده‌كات یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه، له‌و كاته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌یه ئه‌و یاسایه هه‌موار بكرێته‌وه.
به‌همه‌ن كاكهعهبدوڵڵا روونیكرده‌وه، پارتی دیموكراتی كوردستان چه‌ندین جار دووپاتیكردووه‌ته‌وه ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنه و له كاتی خۆیدا ده‌چێته ناو پڕۆسه‌كه، هاوكات ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی حزبه‌كان ئاماده بن بچنه ناو هه‌ڵبژاردن، به‌دڵنیاییه‌وه به هه‌مان یاسا كۆنه‌كه و ئه‌و كۆمسیۆنه‌ی ئێستاكه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت، ته‌نانه‌ت پارتی ئاماده‌یه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانیش كۆنه‌بێته‌وه و یاساكه‌ش هه‌موار نه‌كرێته‌وه، هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێ.