لايه‌نگرانى ئه‌سه‌د ئاهه‌نگ ده‌گێڕن
K24 – هه‌ولێر:
له ديمه‌شقى پايته‌ختى سووريا لايه‌نگرانى به‌شار ئه‌سه‌دى نه‌يارى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ده‌ستيان به ئاهه‌نگگێڕان كردووه.
به‌ره به‌يانى ئه‌مڕۆ لايه‌نگرانى ئه‌سه‌د له ديمه‌شقى پايته‌ختى سووريا رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆشحاڵى خۆيان سه‌باره‌ت به روودانى كوده‌تاى سه‌ربازى له دژى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ده‌ربڕى.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان له‌و به‌شه‌ى شارى حه‌له‌بيش كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى سوپاى ئه‌سه‌د دايه هاووڵاتيانى لايه‌نگرى ئه‌سه‌د خۆشحاڵييان ده‌ربڕيوه و ته‌قه‌يان به ئاسماندا كردووه.
شه‌وى رابردوو، ژماره‌يه‌ك ئه‌فسه‌ر و به‌رپرسى سوپاى توركيا به بێ ئه‌وه‌ى ناسنامه‌يان ئاشكرا بكه‌ن، ئه‌نجامدانى كوده‌تايان به‌سه‌ر حكومه‌تى توركيا راگه‌ياند و ژماره‌يه‌ك ناوه‌ندى سياسى و ئه‌منيى توركيايان كۆنترۆڵ كرد.