نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى به‌ريتانيا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن
K24 - هەولێر
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2023/5/7، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مارك برايسۆن ريچاردسۆن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق كرد.
بەگوێرەی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى په‌يوه‌نديى هه‌ولێر ـ به‌غدا گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى نێوانيان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، پرسى هه‌ڵبژاردن و ره‌وشى شه‌نگال، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا به ئه‌رێنييه‌وه باسيان له به‌ره‌وپێشچوون و لێكگه‌يشتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكييه سياسييه‌كانى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له كاتى دياريكراوى خۆي‌دا.
ده‌رباره‌ى دۆخى شه‌نگال، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه و رێگرتن له وتارى رق و كينه كرده‌وه و جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراقى فيدراڵيان بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، به پێويست و گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو.