فوئاد حوسێن: پێویسته ده‌ست له‌كاروباری سوودان وه‌رنه‌درێت
K24 - هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌خت له رێزگرتن له سه‌روه‌ری خاكی سوودان و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆی ئه‌و وڵاته ده‌كاته‌وه.
فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌میانه‌ی به‌شدارییان له كۆبوونه‌وه‌ی ویزاری كۆمكاری عه‌ره‌بی رایگه‌یاندووه، پێویسته ده‌ست له كاروباری ناوخۆیی سوودان وه‌رنه‌درێت و وه‌ك كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی سه‌یربكرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌روه‌ها گوتی: "گرنگه دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له سوودان بپارێزرێت و رێگه نه‌درێت بكه‌وێت".
ده‌شڵێت: "بۆ پاراستنی ناوچه‌كه و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی، پێویسته ده‌ست لە کاروباری ناوخۆی سوودان وەرنەدرێت".