لە هەولێر دەست بەسەر سێ بارهەڵگر رۆنی زەیتدا گیرا

.
.

 K24  - هەولێر:

لە شاری هەولێر سێ بارهەڵگر رۆنی زەیت دەستی بەسەرداگیرا کە نزیکەی هەزار و 300 کارتۆن رۆنی بارکردبوو، نرخەکەشی نزیکەی 80 هەزار دۆلار دەخەملێندرا.

کوردستان24 زانیویەتی، خاوەن کارگەکە رۆنەکانی فرۆشتبوو بە شاری سلێمانی، بەڵام ئەو بارهەڵگرانای کە رۆنەکەیان بۆ سلێمانی دەگواستەوە خۆیان بە جیا رۆنەکەیان فرۆشتووە و پارەکەشیان وەرگرتووە.

لەو بارەیەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە (7ــی ئایاری 2023)، ئەفسەرێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شاری هەولێر، بە کوردستان24ــی راگەیاند، دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە بە بوونی رووداوێکی لەو شێوەیە، هێزەکانیان  بە کەمتر لە نیوکاتژمێر توانیان دەست بەسەر ئەم بارهەڵگرانەدا بگرن.

هەوروەها راشیگەیاند، کاتێک سکاڵا تۆمارکراوە لەسەر ئەم بابەتە، بە کەمتر لە نیوکاتژمێر دەست بەسەر ئەو سێ بارهەڵگرەدا گیرا و رێکاری یاسایی بۆ لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەستی پێکردووە.