دوای هێرشه‌كه‌ی تێكساس بایدن فه‌رمانیكرد ئاڵاكانی وڵاته‌كه‌ی تا نیوه دابگیرێن
K24 - هەولێر:
دوای هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی شاری ئاڵن له تێكساس كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی نۆ كه‌س، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا فه‌رمانیكرد ئاڵاكان له وڵاته‌كه‌ی تا نیوه دابگیرێن.
بایدن له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌وباره‌یه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، وه‌ك نیشانه‌یه‌كی رێزگرتن له قوربانییه‌كانی ئاڵن له تێكساس، ئاڵاكانی وڵاته‌كه تا نیوه داده‌گرن.
بایدن سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری ئه‌و نۆ هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه كرد، كه له هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی سه‌ر مۆڵێكدا گیانیان له‌ده‌ستدا و رایگه‌یاند: "جیڵ و من نزا بۆ خانه‌واده‌كان و برینداره سه‌خته‌كان ده‌كه‌ین و سوپاسگوزاری تیمه فریاگوزارییه‌كانین، كه ئازایانه كارده‌كه‌ن بۆ رزگاركردنی ژیانی هاووڵاتییان".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی فیدراڵی و ویلایه‌ته‌كانیش له هاریكاریی پته‌ودان بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه و فه‌رمانیشی داوه‌ته سه‌رجه‌م دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كان، هاوكاریی پێویست به‌رده‌ست بكه‌ن.
جۆ بایدن له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاشكرایكردووه، ئاڵاكانی وڵاته‌كه‌ی له نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی ده‌ره‌وه و كه‌شتییه‌كانی هێزی ده‌ریایی تا خۆرئاوابوونی رۆژی 11ـی ئایاری 2023 تا نیوه داده‌گیرێن.