بارهەڵگرەکانی گواستنەوە کەلوپەل دوای داخستنی رێگای سماقوڵی رێگەی کەرکووک بەکاردەهێنن
K24 – هەولێر:
لەدوای ئەوەی هاووڵاتییان رێگریان کرد لە هاتووچۆی بارهەڵگرەکان لەڕێگەی سماقوڵی، بەشێک لە بارهەڵگرەکان لە رێگەی بازگەی شێراوەوە هاتووچۆ دەکەن و کەلوپەلەکانیانەوە لە رێگەی کەرکووکەوە بۆ هەولێر دەگوازنەوە.
هاوکات قەرەباڵەغییەکی زۆر لەسەر رێگای کەرکووک-هەولێر دروستبووە، بەڵام لەلایان دەزگا ئەمنییەکان ئاسانکاری تەواو بۆ بارهەڵگرەکان دەکرێت و مامەڵەکانیان بە خێرایی بۆ رایی دەکرێت.
بەشێک لە شۆفێرانی بارهەڵگر بە کوردستان24ـیان راگەیاند، هاتووچۆکردنیان بەو رێگایە بووەتە کارئاسانی تەواو بۆیان بۆ گواستنەوەی بارەکانیان.
رۆژی دووشه‌ممه (2ـی ئایار 2023) له باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی یوسف حه‌سه‌ن، قایمقامی كۆیه و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ تاووتوێكردنی داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی ناڕازی سماقوڵی و چه‌ند شوێنێكی دیكه به‌ڕێوه‌چوو، كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه رێگای هه‌ولێر – سلێمانیـیان به رووی بارهه‌ڵگره‌كان داخستووه و داوا ده‌كه‌ن چیتر گوشار بۆسه‌ر ئه‌و رێگایه دروست نه‌كه‌ن كه پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بن.
دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا هاتووچۆی بارهه‌ڵگره‌كان بۆ رێگای كه‌ركووك بگوازرێته‌وه و له‌وێوه هاتووچۆی نێوان هه‌ولێر – سلێمانی بكه‌ن.