راپرسییەک: ترەمپ دەبێتەوە سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا

K24 – هەولێر

بەگوێرەی راپرسی رۆژنامەیەکی ئەمەریکی، دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەمەریکا دەبێتەوە سەرۆکی وڵاتەکەی.

بەپێی راپرسییەک بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە هەڵبژاردنی داهاتوو، کە رۆژنامەی ئەی بی سی ئەمەریکی ئەنجامیداوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا حەوت خاڵ لەپێش جۆو بایدنی سەرۆکی ئێستایە.

لە ئەنجامی راپرسیەکەی رۆژنامەی ئەی بی سی ئەوە خراوەتەڕوو، دۆناڵد ترەمپ %49ی دەنگەکانی راپرسیەکەی بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا جۆو بایدن تەنها %42ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

هەر بەپێی راپرسیەکەی رۆژنامەی ئەی بی سی %69ی کەسانی سەربەخۆ پێیانوایە، تەندروستی و دۆخی مێشکی جۆو بایدن رێگەی پێنادات چوار ساڵی دیکە سەرۆکایەتی ئەمەریکا بکات.