سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی: یەدەگی دراوی قورسی عێراق بەرزبووەتەوە

لۆگۆی سندووقی نەخیتنەی نێودەوڵەتی
لۆگۆی سندووقی نەخیتنەی نێودەوڵەتی

K24 - هەولێر:

سندووقی نەخیتنەی نێودەوڵەتی ئاشکرای کرد، یەدەگی دراوی قورسی عێراق بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە. هاوکات بە دووری دەزانێت لەمساڵدا یەدەگەکەی بۆ 100 ملیار دۆلار بەرزببێتەوە.

بەگوێرەی نوێترین خشتەی سندووقی نەخیتنەی نێودەوڵەتی بۆ مانگی ئایار، یەدەگی دراوی قورس لە عێراقدا لەمساڵدا بۆ نزیکەی 99.4 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە، لە ساڵی رابردووش یەدەگەکەی بۆ 97 ملیار دۆلار بەرزبووەوە.

لە هەمان کاتدا سندووقی نەخیتنەی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات یەدەگی دراوی عێراق لە ساڵی 2024 بۆ 93.1 ملیار دۆلار دابەزێت. 

ئەمە لە کاتێکدایە، لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە ساڵی 2020 یەدەگی دراوی بیانی عێراق بۆ 54.4 ملیار دۆلار دابەزی. 

هاوکات چەندین جار پێش ئێستا بەرپرسانی عێراق ئاماژەیان بەوەدابوو، یەدەگی دراوی بیانی عێراق بۆ 115 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.