عه‌مار حه‌كیم: بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی هەڵبژاردن، حکومەتی عێراق جدییە

K24 - هەولێر:
سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی رایدەگەیەنێت، بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی هەڵبژاردن، حکومەتی عێراق جدییە.
عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە، لە میانەی راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، لەگەڵ جینین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، تاووتوێی هەوڵە هاوبەشەکانمان كرد لە پێناو سەقامگیری و ئامادەیی سیاسی عێراق لە ناوچەکەدا.
حەکیم روونیشیکردەوە، لە پێناو جێبەجێکردنی بەرنامەکانی هەڵبژاردن بەپێی ئەولەوییەتەکان، حکومەتی عێراق جدییە.
سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له پلاسخارته‌وه بۆچوونی ئه‌رێنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانمان له‌باره‌ی دۆخی عێراقه‌وه بیست، به‌و پێیه‌ی عێراق له ئێستادا به‌ره‌و كه‌شێكی سه‌قامگیر هه‌نگاو ده‌نێت".