پات رایده‌ر: نزیکەی دوو هەزار و 500 سەربازمان لە عێراقدا ماونەتەوە

پات رایده‌ر
پات رایده‌ر

K24 - هەولێر:

وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا ئاشکرایکرد، نزیکەی دوو هەزار و 500 سەربازیان لە عێراقدا ماونەتەوە.

پات رایدەر گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا راشیگەیاند، تواناکانی عێراق بەرەوپێشوەچوونی گەورەیان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و داعش بەخۆوە بینیووه‌.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا هه‌روه‌ها گوتی: "نزیکەی دوو هەزار و 500 سەربازی ئەمه‌ریکیمان لە عێراق هەیە، كه‌ پاڵپشتی هێزەکانی عێراق لە رووی راهێنان و راوێژپێدان، لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکاندا، دەکەن".

ده‌شڵێت: "عێراق بەرەوپێشچوونی گەورەی لە تواناکانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و داعش لە نێوخۆدا بەخۆوە بینیووه‌".

گوتیشی: "لە سووریاش، ئەمه‌ریکا چەندین سەربازی هەیە، لەگەڵ هێزە هاوبەشەکانمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی و لەناوبردنی داعش کاردەکەن."