عێراق شه‌ش هه‌زار پارچه شوێنه‌وار له به‌ریتانیاوه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆككۆماری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌زاران پارچه شوێنه‌واری عێراقییان له به‌ریتانیا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، كه 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه به خواستن بۆ ئه‌و وڵاته بردراون.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 9ـی ئایاری 2023) له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گه‌ڕانه‌وه‌ی 6000 هه‌زار پارچه شوێنه‌واری عێراقی راگه‌یاند، كه به‌ریتانیا له ساڵی 1923 بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه له‌سه‌ریان، به خواستن بۆ وڵاته‌كه‌ی گواستووه‌ته‌وه.
به‌گوته‌ی سه‌رۆككۆماری عێراق گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و 6000 هه‌زار پارچه شوێنه‌واره دێرینه، كه هی قۆناغه جیاوازه‌كانی مێژووی عێراقن، دووه‌مین گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كانی عێراقه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.