رووداوێکی هاتووچۆ لە هیندستان گیانلەدەستدانی 23 کەسی لێکەوتەوە

دیمەنێکی رووداوە هاتووچۆوەکە
دیمەنێکی رووداوە هاتووچۆوەکە

K24 - هەولێر:

لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی پاسێک لە پردێکەوە لە شاری کهارگۆنی لە هیندستان، 23 کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێکی ANI News، پاسێک لەسەر پردی دۆنگارگاۆن لە نزیک ناوچەی داسانگا لە شاری کهارگۆنی کەوتووەتەخوارەوە.

بەرپرسانی ناوچەکە باس لەوە دەکەن کە لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا 23 کەس گیانیان لەدەستداوە و 25 کەسی دیکەش برینداربوون، کە برینی 11یان سەختە.

لە کاتێکدا هۆکاری رووداوەکە نازانرێت، باس لەوە دەکرێت کە شۆفێری پاسەکە لە پاش وەرگرتنی ئیفادەی یەکەم گوتەکانی گۆڕیوە.

حکوومەتی ویلایەتەکە بڵاویکردەوە کە بڕی 400 هەزار روبڵی هیندی دەداتە خانەوادەی ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە، 50 هەزار بەو کەسانەی بە سەختی برینداربوون و 25 هەزاریش بەوانەی بە سووکی برینداربوون.

ناریندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە رووداوەکە نیشاندا و ئاماژەی بەوە کرد کە سندوقی هاوکاری نیشتمانیی، 200 هەزار روبڵ هاوکاری دارایی دەداتە خانەوادەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە و 500 هەزار روبلیش بە بریندارانی رووداوەکە.