قەتەر کونسوڵگەرى گشتى لە هەرێمى کوردستان دەکاتەوە

قەتەر کونسوڵگەرى گشتى لە هەرێمى کوردستان دەکاتەوە
قەتەر کونسوڵگەرى گشتى لە هەرێمى کوردستان دەکاتەوە

K24 - هەولێر:

بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی قه‌ته‌ر له‌ عێراق، له‌باره‌ی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فەرمانگەی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خالید بن حه‌مه‌د ئەلسڵێتى باڵیۆزی قه‌ته‌ر له‌ عێراق كۆبوونه‌وه‌، تێیدا ئاماژەیان بە گرنگى برەودان بە پەیوەندى نێوان هەرێمى کوردستان و قەتەر کرد، بەتایبەت دواى ئەوەى قەتەر بڕیاریدا کونسوڵگەرى گشتى وڵاتەکەى لە هەرێمى کوردستان بكاته‌وه‌ و هاوکات سه‌فین دزه‌یی ئامادەیی هەموو جۆرە هاوکارى و ئاسانکاریەکى حکومەتى هەرێمى بۆ ئەم هەنگاوە دەربڕى.

لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی قه‌ته‌ر له‌ عێراق  رایگەیاند، حکومەتى قەتەر خۆشحاڵە بە پتەوکردنى پەیوەندىیه‌كانی لەگەڵ حکومەتى هەرێم و بۆ ئەم مەبەستەش هەنگاوەکانى کردنەوەى کونسوڵگەرى گشتى وڵاتەکەیان لە هەرێمى کوردستان باش چووه‌ته‌ پێش و بڕیارە لەم نزیکانە کونسوڵگەرى گشتى وڵاتەکەیان بە شێوەیەکى فەرمى بکرێتەوە.

لە کۆتایی دیدارەکەدا تیشکخرایە سەر دوایین بارودۆخى ناوخۆ و پەیوىەندییەکانى نێوان هەلێر و بەغدا.( هه‌روه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌).