سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌شداری له‌ پیشانگه‌ی پیشه‌سازی و به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كان ده‌كات

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی

K24 - هەولێر:

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (10ـی ئایاری 2023)، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی پیشانگه‌ی پیشه‌سازی و به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی كرد.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له‌هه‌ولێر، 150 كۆمپانیای ناوخۆیی به‌شداری پیشانگه‌كه‌ ده‌كه‌ن و ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و یه‌كه‌م پیشانگه‌یه‌ له‌م بواره‌دا له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

پیشانگاكه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌رهه‌می‌ خۆراكی، پیشه‌سازیی، پێداویستی پزیشكی و ده‌رمان و كاری ده‌ستی.

87
98
6
6
6