پارێزگاری بەسرە: ئەو پێشکەوتنەی لە هەرێمی کوردستان هەیە پێویستە بۆ پارێزگاکانی عێراقیش بگوازرێتەوە

پارێزگاری بەسرە
پارێزگاری بەسرە

K24 - هەولێر:

پارێزگاری بەسرە لەبارەی پێشکەوتنی هەرێمی کوردستانەوە دەڵێت، لامەرکەزییەت دەتوانێت دەوڵەت بونیات بنێت و دەبێتە بەشێکی تەواوکەری حکومەتی فیدراڵی.

 ئەسعەد عێدانی ئاماژەی بەوەشدا، ئەو پێشکەوتنەی لە هەرێمی کوردستان هەیە پێویستە بۆ پارێزگاکانی عێراقێش بگوازرێتەوە.

پارێزگاری بەسرە هه‌روه‌ها گوتی: " لە عێراق دوای 2003 بابەتی لامەرکەزییەت بەرەوپێشچووە، ئێمە دڵنیاین بابەتی لامەرکەزییەت دەتوانێت دەوڵەت بونیات بنێت و بەشێکی تەواوکاری حکومەتی فیدڕاڵییە، بۆیە تەواوکاری حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتە حوجێیەکان، عێراق بونیات دەنێت، بۆیە پێویستە ئەو پێشکەوتنەی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە بۆ پارێزگاکانی عێراق بگوازرێتەوە."