شاندێكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
شاندێکی لێژنەی ئەوقاف و عەشائر له پەرلەمانی عێراق، سەردانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان دەکەن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 10ـی ئایاری 2023)، پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و عه‌شائری په‌رله‌مانی عێراق، تاووتوێێ پرسی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و خزمه‌تكردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌یان كرد.
هه‌روه‌ها تیشكخرایەسەر پلان و کاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئەو ھەنگاوانەی بۆ خزمەتی ئایینی پیرۆز بەدەستھێنراون.
شاندەکە پێکھاتبوون لە د. مەحموود مەشھەدانی سەرۆکی لێژنەی ئەوقاف و عەشائر لە پەرلەمانی عێراق و ژمارەیەک لەئەندامانی پەرلەمانی عێراق و راوێژکاران.