مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی دەکرێتەوە

رێوڕەسمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی بەڕێوەدەچێت

K24 - هەولێر

بە سەرپەرشتی سەرۆک مەسعود بارزانی و بە ئامادەبوونی دەیان سەرکردە و کەسایەتی کوردستانی و عێراقی و بیانی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی دەکرێتەوە.

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی و بە ئامادەبوونی دەیان سەرکردە و کەسایەتی و دیپلۆماتکاری کوردستانی و عێراقی و بیانی لە رێوڕەسمێکدا لە بارزان مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی دەکرێتەوە.

دوێنێ 10/5/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا لە رێوڕەسمی پێشوازیکردن لە میوانانی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی رایگەیاند، مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی باس لە بەشێکی مێژووی خەڵکی ئێمە دەکات، کە لە کوێ دەستمان پێکرد و ئەمڕۆ گەیشتووین بە چی.

 سەرۆکی حکومەت، گوتیشی: بارزان لە 100 ساڵی رابردوودا لانی کەم 16 جار وێران کراوە و لەگەڵ زەویدا تەخت کراوە.