ناتۆ لەسەر رەوشی توركیا دێتە دەنگ

پەیوەندیی بە وەزیری دەرەوەی توركیا دەكات

K24 - ھەولێر

سکرتێری گشتی رێکخراوی پەیمانی ئەتڵەسی باکوور " ناتۆ " یەنس ستۆڵتن بێرگ، لەبارەی رەوشی توركیا پەیوەندی بە وەزیری دەرەوەی توركیا مەولود چاوشئۆغڵو کردووە و داوا لە خەڵكی توركیا دەكات رێز لە دەستوور و دامەزراوە دیموکراتییەکانی تورکیای بگرن.

بە گوێرەی زانیاری میدیاكانی توركیا سکرتێری گشتی ناتۆ لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا، سكرتێری ناتۆ دڵگرانی خۆی بۆ رەوشی توركیا دەربڕیووە، ھەروەھا داوای لە ھاووڵاتیانی توركیا كردووە رێز لە دەستوور و گشت دامەزراوە دیموکراتییەکانی تورکیا بگرن".