بەرزبوونەوەی پێنوێنی دۆلار نرخی نەوتی دابەزاند

نرخی نەوت لەسەر ئاستی هەفتانە دابەزی

K24 - هەولێر:

نرخی نەوت لە کۆتا مامەڵەکانی هەفتەی رابردوویدا سەدا یەکی نرخەکەی لەدەستدا و دابەزی، بەمەش دەبێتە سێیەمین هەفتەی لەسەر یەک دابەزین تۆمار بکات. مەترسییەکان لەو داکەوتنی ئابووری جیهان و کەمی خستنەڕوو ئاراستەی بازاڕی نەوتی ناڕوونی کردووە.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی سەدا 1.08 بۆ 74.17 دۆلار دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بە رێژەی سەدا 1.17 بۆ 70.04 دۆلار دابەزی.

هەردوو جۆر نەوتی خاویش بە رێژەی سەدا 1.5 لەسەر ئاستی هەفتانەدا دابەزی.

ئەمە لە کاتێکدایە، مەترسی هەیە دەکرێت بەهۆی قەیرانی سەقفی قەرزەکان، ئابووری ئەمریکا بچێتە قۆناغی داکەوتنەوە.