خۆپیشاندانەکانی ئیسرائیل دەستیانپێکردەوە

K24 - هەولێر

لە راپرسییەکدا ئاماژەی بەوەدراوە کە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کاتی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژی کەرتی غەززە دەستیکردووە تۆزێک ناوبانگەکەی بۆ گەڕاوەتەوە، سەرەڕای ئەوە ئەمڕۆ شەممە، خۆپیشاندانەکان دەستیان پێکردەوە.

سەرچاوەکانی سەرکردایەتی ناڕەزایەتییەکان رایانگەیاند، "بڕیارەکە دوای گفتوگۆی قووڵ لەبارەی دۆخەکە دراوە، دوای ئەوە گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە شەڕی پاراستنی دیموکراسی لە ئیسرائیل و رێگرتن لە نەتانیاهۆ لە گۆڕینی بۆ دیکتاتۆری لە هەموو شەڕێکی دیکە گرنگترە".

رۆی نیومان، یەکێک لە دیارترین سەرکردەکانی ناڕەزایەتییەکان رایگەیاند، ئەوەی بڕیاری لەسەر ئەم گفتوگۆیانە داوە، قەناعەتێکی تەواوەتییە کە حکومەتی نەتانیاهۆ سوورە لە جێبەجێکردنی پلانی کودەتاکە بەهەموو شێوەیەک، سەرەڕای گۆڕانکارییەکانی کودەتا لە یاساکە و لاوازبوونی دەسەڵاتی دادوەری بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە کەسییەکانیەتی، لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوپەیمانەکانی لە دەسەڵاتدا.

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە تۆمەتباری ناکەین بە شەڕکردن، بەڵام گومانی تێدا نییە کە ئەو سوود لە دڵەڕاوکێی خەڵک و یەکڕیزییان لە دەوری سوپا وەردەگرێت بۆ ئەوەی هیوایەک دروست بکات کە هەڵمەتی ناڕەزایەتی لەباربچێت.

 بۆیە بڕیارماندا نەهێڵین ئەو کارە بکات خۆپیشاندانە گەورە و ناوەندییەکە لە تەلئەبیب بەڕێوەدەچێت و خۆپیشاندانی دیکەش لە هەموو بەشەکانی ئەو وڵاتە بەدەر لە ناوچەی باشوور بەڕێوەدەچێت، کە موشەکەکانی ڕرکخراوە چەکدارەکانی غەززە بەرەو ئەوێ ئاراستە دەکرێن.