لە عێراق ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون بۆ 95 حاڵەت بەرزبووەوە
K24 - هەولێر:
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، تاوەكو ئێستا 95 حاڵەتی تووشبووی تای خوێنبەربوونیان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق تۆمارکردووە و لەنێویاندا 13کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، پارێزگای زیقار زۆرترین ژمارەی تووشبوونی تێدا تۆمارکراوە، دوای ئەویش پارێزگاكانی بەسرە و موسەنا و نەجەف دێن.
به‌پێی زانیارییەکانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، وێڕای به‌رده‌وامی له تۆماركردنی حاڵه‌تی نوێ، به‌ڵام هاووڵاتییان له گرتنه‌به‌ری رێککارەکانی خۆپارێزی و داخستنی مه‌یدانه هه‌ره‌مه‌كییه‌كانی فرۆشتن و بەخێوکردنی ئاژەڵ لە شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوون كه‌مته‌رخه‌من.
چاودێرانی رەوشی تەندروستی لە عێراق ئاماژەیان بەوەکردووە، ئامارە نوێیەکانی وەزاره‌تی تەندروستیی عێراق ئەوە ده‌گه‌یه‌نێت، كه ئەو وڵاتە له‌و په‌تایه رزگاری نه‌بووه و هۆكاره‌كه‌ش بۆ خه‌مساردی له گرتنه‌به‌ری رێككاره‌كانه‌كان خۆپارێزی ده‌گه‌ڕێننه‌وه.