بایدن پێشبینی ده‌كات كۆنگرێس رێككاری توند بۆ سنوورداكردنی به‌كارهێنانی چه‌ك له ئه‌مه‌ریكا بگرێته‌به‌ر
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێشبینی ده‌كات كۆنگرێس رێككاری یاسایی توندتر بگرێته‌به‌ر بۆ چاودێریكردنی به‌كارهێنانی چه‌ك له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكییه‌وه، كه ماوه‌یه‌كة رووداوه‌كانی ته‌قه‌كردن له‌و وڵاته زیادی كردووه.
جۆ یایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ی (USA Today)ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاوبووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، جیاواز له هه‌موو سه‌رۆكه‌كانی پێش خۆی، توانیویه‌تی رێككاری جۆراوجۆر بگرێته‌به‌ر بۆ دانانی سنوورێك له‌به‌رده‌م توندوتیژی چه‌كداری له وڵاته‌كه‌ی، جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، له‌و پێناوه‌دا هه‌وڵه‌كانی چڕتر ده‌كاته‌وه.
بایدن له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه ده‌سه‌ڵات و تواناكانی له‌وباره‌یه‌وه سنووردارن، بۆیه به پێویستی زانیوه كۆنگرێس هه‌نگاوی گونجاو بنێ، به‌تایبه‌تی به مه‌به‌ستی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی هێرشبه‌ر و سنوورداركردنی مامه‌ڵه‌كانی كڕین و فرۆشتنی چه‌ك، هاوكات له‌گه‌ڵ پابه‌ندكردنی هه‌ڵگرانی چه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و پشكنینی تۆماری كه‌سی كڕیاران به‌ر له كڕینی چه‌ك له بازاڕ و شوێنه‌كانی چه‌كفرۆشتن.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها سه‌رنجی خستووه‌ته‌سه‌ر زانیارییه‌كانی رێكخراوی ناحكومی "Gun Violence Archive"، كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له ماوه‌ی 12 مانگی رابردوودا، زیاتر له 650 رووداوی ته‌قه‌كردن له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مه‌ریكا روویداوه و له ئه‌نجامدا زیاتر له 40 هه‌زار كه‌س، بوونه‌ته قوربانی.
بایدن پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه، زۆرینه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و بازرگانانی چه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، داوا له كۆنگرێس ده‌كه‌ن هه‌نگاوی جیددی بنێ بۆ سنوورداركردنی توندوتیژی چه‌كداری. به گوته‌ی بایدن، زۆربه‌ی كۆمارییه‌كان ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندیی كارگه پیشه‌سازییه‌كانی دروستكردنی چه‌ك ده‌كه‌ن، بۆیه به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان له‌به‌رچاو ناگرن.