بە ڤیدیۆ؛ لەرووداوێکی هاتووچۆدا لە مەکسیک 13 کەس گیانیان لەدەستدا

دیمەنێکی دوای رووداوە هاتووچۆوەکەی مەکسیک
دیمەنێکی دوای رووداوە هاتووچۆوەکەی مەکسیک

K24 - هەولێر

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە مەکسیک 13 کەس گیانیان لەدەستدا و میدیاکانی ئەو وڵاتەش دەڵێن، سەرجەم ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە ئەندامی یەک خانەوادەن.

دەسەڵاتدارانی مەکسیک بڵاویانکردەوە، بەهۆی پێکدادانی پاسێک و بارهەڵگرێکەوە لەباکووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە 13 کەس گیانیان لە دەست دا.

رووداوەکە لەسەر هێڵی خێرای ساراگۆسا و هیداگلۆ لەباکووری ئەو ولاتە روویداوە و سەرباری گیانلەدەستدانی 13 کەس ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

بەپێی گوتەی دەسەڵاتدارانی مەسکیک، پاش خۆکێشان بە بارهەڵگرەکەدا، راستەوخۆ پاسەکە گڕی گرتووە و بەتەواوی سووتاوە.

هاوکات میدیاکانی مەکسیک بڵاویانکردەوە، سەرجەم ئەو کەسانەی گیانیانلەدەستداوە ئەندامی یەک خانەوادەن و پاسەکەیان بەکرێگرتووە.

کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە و ڤیدیۆی رووداوە هاتووچۆوەکە ببینە