بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی سوودان لەکارەکەی دوورخرایەوە

عەنان حەمید محەممەد عومەر لە پۆستەکەی دوورخرایەوە
عەنان حەمید محەممەد عومەر لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

K24- هەولێر

لیوا عەبدولفەتاح بورهان، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی سوپای سوودان بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی ئەو وڵاتەی لە کارەکەی دوورخستەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 15ی ئایاری 2023، سوپای سوودان لە راگەیەندراوێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی: "لیوای گشتی پۆلیسی مافپەوەر، عەنان حەمید محەممەد عومەر لە پۆستەکەی دوورخرایەوە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیاردراوە ئەرکی بەڕێوەبەری گشتیی هێزەکانی پۆلیس بە "لیوا خالد حەسان محیەدین" پۆلیسی مافپەروەر بسپێردرێت.

ئەمەش لە چوارچێوەی زنجیرەیەک بڕیاردایە، لەوانەش کۆتاییهێنان بە خزمەتی چەند باڵیۆزێک لە وەزارەتی دەرەوەی سوودان. هەروەها دەرکردنی حسێن یەحیا جەنقول لە پۆستەکەی وەک پارێزگاری بانکی ناوەندی سوودان و دانانی بورای سەدیق عەلی ئەحمەد لە شوێنی ئەو.

هەروەها بڕیارێک دەرچوو بۆ بلۆککردنی هەژماری بانکی هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە سەرجەم بانکەکانی سوودان و لقەکانیان لە دەرەوەی وڵات.