ئیمارات به فه‌رمی بانگهێشتی ئه‌سه‌د ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسی كه‌شوهه‌وا
K24 - هەولێر:
میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی ئیماراتی عه‌ره‌بی داوه‌تنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسی كه‌شوهه‌وا كه بڕیار وایه ئه‌مساڵ له ئیماڕات به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌وباره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی سووری (سانا) ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 15ـی ئایاری 2023) بڵاویكرده‌وه، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا داوه‌تنامه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د زاید ئال نه‌یان، سه‌رۆكی ئیماراتی عه‌ره‌بی به‌ده‌ست گه‌یشتووه، بۆ به‌شداریكردن له له كۆنفرانسی كه‌شوهه‌وا (كوپ28)، كه بڕیار وایه له ماوه‌ی نێوان 30ـی تشرینی دووه‌م، تاوه‌كو 12ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023 له ئیماڕات به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌م بانگهێشتكردنه‌ی ئه‌سه‌د بۆ به‌شداریكردنی له لووتكه‌كه، هاوكاته له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ ناو په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و به‌شداریكردنی له لووتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی.
رۆژی (یه‌كشه‌ممه 7ـی ئایاری 2023) ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه به سه‌رپه‌رشتی میسر كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی خۆی گرێدا و بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریای دا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كه‌ی له كۆمكاری عه‌ره‌بی.
دوابه‌دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌باره‌ی داهاتووی سووریا له‌سه‌ر ئاسته‌كانی سیاسی، دیپلۆماسی، ئه‌منی و مرۆییه‌وه ده‌ركرد، كه ئامانج له‌و بڕیارانه وه‌ك كۆمكاره‌كه رایده‌گه‌یه‌نێ بۆ كۆتاییهێنانه به قه‌یران و كێشه درێژخایه‌نه‌كانی سووریا كه ماوه‌ی زیاتر له 12 ساڵه رووبه‌ڕووی ئه‌و وڵاته بووه‌ته‌وه.