کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر: پشتیوانی لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین

رۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر
رۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر

K24 - هەولێر:

کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر رایدەگەیه‌نێت، پشتیوانی لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین. دەشڵێت: هەرێمی کوردستان بۆ بەریتانیا گرنگە.

رۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر له‌ میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك رایگەیاند، پشتیوانی لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین و لەگەڵ حکومەتی هەرێم لە هەماهەنگیدا دەبین لەبواری بە دیجیتاڵکردن و چاکسازی دارایی.

گوتیشی: "ئێمە ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی داعشین و هاوکاری هێزی پێشمەرگە دەکەین و هاوکاری چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەبین".

کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ بەریتانیا گرنگن و بەردەوام لە هەوڵداین بۆ دڵنیاییدان بە ئاشتی و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکە، لە بواری ئابووریش سەرنجمان لەسەر ئەوەیە کۆمپانیای زیاتری بەریتانیا بهێنینە ناوچەکە بۆ بووژاندنەوەی ئابووری".

سەبارەت بە ئاسایشی ناوچەکە كه‌یڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد: "وەک دەزانن ئێمە ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی داعشین و هاوکاری هێزی پێشمەرگە دەکەین و هاوکاری چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەبینن".

ده‌شڵێت: "لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەماهەنگیدا دەبین لەبواری بە دیجیتاڵکردن و چاکسازی دارایی". 

پێشتریش كه‌یڤ پاڵپشتیكردنی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكردبووه‌وه‌.

كه‌یڤ پێشتر گوتبووی، "به‌ریتانیا به‌رده‌وامده‌بێت له‌ پێشكه‌شكردنی راوێژ و پشتیوانی".