یەکەم فێستیڤاڵی خواردن لە برۆکسل بەڕێوەچوو

kurdistan24.net

K24 - برۆکسل:

ساڵانە بە ئامانجی ناساندنی خواردنی نەتەوە جیاوازەکان، فێستیڤاڵی خواردن لە شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەڕێوەدەچێت.

رێکخەری فێستیڤاڵەکە بە کوردستان24ــی راگەیاند، ساڵانە دووجار ئەم فێستیڤاڵە ئەنجامدەدرێت و ئەم فێستیڤاڵە کۆکردنەوەی خواردنی 32 وڵاتی جیاوازە و کە لە کێشوەرەکانی ئەفریقیا، ئەمریکای باشوور و ئاسایاوە هاتوون.

لە شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا 170 نەتەوەی جیاوازی تێدا دەژین، هەروەها برۆکسل دابەشبووە بەسەر 19 شارەوانیدا، بەهۆی بوونی زۆری نەتەوە جیاوازەکان شارەوانییەکان ساڵانە ڤیستیڤاڵی خواردن، مۆسیقا، سەما و چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدەدەن.