وەزارەتی شارەوانی گوژمەیەك بۆ قیرتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی خەرج دەکات

K24 - هەولێر:

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، گوژمەیەك بۆ قیرتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی خەرج دەكرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، بڕیاریانداوە بە خەرجكردنی گوژمەی (94،600،000) نەوەد و چوار ملیۆن و شەش سەد هەزار دینار بۆ قیرتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە گوژمەی ئاماژەپێكراو، بەپێی فەرمانێكی وەزاری كە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری لەسەرە، لەسەر داهاتی شارەوانیی سلێمانی بۆ دابینكردنی قیری شل بۆ كارگەی قیری شارەوانی لە تانجەڕۆ بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بە شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی بڕیاری خەرجكردنی درا.