"به‌ریتانیا درۆن ده‌داته ئۆكرانیا" و رووسیاش ره‌تیده‌كاته‌وه
K24 - هەولێر:
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا له گه‌شتێكی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا، سه‌ردانی ئینگلته‌رای كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا كۆبووه‌وه، رۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌ریتانیا به‌نیازه سه‌دان درۆن ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا بكات.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 16ـی ئایاری 2023) رۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا سه‌ردانی له‌نده‌نی كرد و له‌گه‌ڵ ریشی سۆناك، سه‌رۆكوزه‌یرانی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه، داوای لێ كردووه، به‌رتانیا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی چه‌ك به رووسیا بدات.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و فڕۆكه درۆنانه‌ی به‌ریتانیا به نیازه، پێشكه‌شی رووسیای بكات، تایبه‌ت به جه‌نگی ئۆكرانیا له دژی رووسیا دروستكراون.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف، ئه‌ركی ئه‌و فڕۆكانه بریتییه له هه‌ڵگرتنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی به‌شێوه‌یه‌كی چالاكانه و تاكلایه‌نانه، كه هاوكات كار ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكانه پێشبخرێن و كارا بكرێ. رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، كار ده‌كرێت بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ك به ناوی "هاوپه‌یمانی فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر" له جه‌نگی دژی رووسیا، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، كه به‌م نزیكایه ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه پێكده‌هێنرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه مۆسكۆ نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی به‌ریتانیا ده‌ربڕیوه و رایگه‌یاندووه، هه‌ر جۆره هاوكارییه‌كی سه‌ربازی به‌ریتانیا كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان و رێڕه‌وی پڕۆسه تایبه‌ته‌كان. هه‌روه‌ها جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، به‌ریتانیا له‌میانی پێشكه‌شكردنی چه‌ك به ئۆكرانیا، هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا تێكده‌چێت.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو 13ـی ئایاری 2023، زێلێنسکی گه‌شتێكی چه‌ند رۆژه‌ی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدا و له یه‌كه‌م وێستگه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا سه‌ردانی ئه‌ڵمانیای كرد و له به‌رلین له‌گه‌ڵ واڵته‌ر شتاینمایه‌ر، سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه، هه‌روه‌ها رۆژی یه‌كشه‌ممه چووه فه‌ره‌نسا و له پاریس چاوی به ئیمانوێڵ ماكڕۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كه‌وت، هاوكات دوێنێ دووشه‌ممه 15ـی ئایار، گه‌یشته به‌ریتانیا و له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ ریشی سۆناك، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا كۆبووه‌وه.