ئه‌لینا رۆمانۆوسكی: عێراقییه‌كان وڵاتێكییان ناوێت میلیشیا تێیدا ده‌سه‌ڵاتدار بێت
K24 – هەولێر:
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ناوچه‌كه ناكشێته‌وه. دووپاتیكرده‌وه، عێراق بۆ واشنتن گرنگییه‌كی ستراتیژی هه‌یه و عێراقییه‌كان وڵاتێكییان ناوێت كه میلیشیا تێیدا ده‌سه‌ڵاتدار بێت.
ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به سكای نیوزی راگه‌یاند، پێش ساڵێك جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی سعوودیه‌ی كرد، سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی بینی، ئه‌وه‌ی به روونی باسكرد، كه ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا ناكشێته‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا به گرنگییه‌وه سه‌یری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات و په‌یوه‌ستییه‌كی دێرین و كۆن له بواره‌كانی سیاسه‌ت، ئابووری، كولتووری و فێركردندا له نێوان ئه‌مه‌ریكا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌بووه.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه له‌كاری پیكه‌وه‌یی به‌رده‌وامین، بۆیه له ناوچه‌كه‌دا ده‌مێنینه‌وه، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كان به‌تایبه‌ت عێراق په‌یوه‌ندییه‌كانی به قوڵی ده‌مێنێته‌وه.
له‌باره‌ی دۆخی سیاسی عێراق، ئه‌لینا رۆمانۆوسكی گوتی: "كاتێك له‌گه‌ڵ عیراقییه‌كان گفتوگۆ ده‌كه‌م، به روونی ده‌رده‌كه‌وێت، كه وڵاتێكیان ناوێت میلیشیا تێیدا باڵا ده‌ست بێت، هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێ چه‌كی میلیشیاكان دابماڵدرێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "په‌یوه‌ندی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ میلیشیاكان هه‌ر چۆنێك بێت، پێویسته سه‌قامگیری و ئاسایش بۆ گه‌لی عێراق دابین بكات، به‌هۆی ئه‌و سه‌قامگیرییه‌وه، ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش سوودمه‌ند ده‌بێت".
ده‌شڵێت: "له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌رده‌وامین بۆ رێگریكردن له گه‌نده‌ڵی و پاره سپیكردنه‌وه له عێراق، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی عێراق و ته‌واوی بانكه‌كانی دیكه گرتوومانه‌ته‌به‌ر، زامنی به‌هێزكردنی سیسته‌می بانكییه له عێراق".
له‌باره‌ی كێشه‌ی ئاو باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و بابه‌ته جێی نیگه‌رانی حكومه‌ت و گه‌لی عێراقه، ئاماده‌ین له‌م بواره‌دا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كاربكه‌ین، حكومه‌تی عێراق هان ده‌ده‌ین كه له‌گه‌ڵ دروسێكانی گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسی ئاودا بكات".
له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان له‌نێو خاكی عێراق، رۆمانۆوسكی ده‌ڵێت: "له نیگه‌رانییه‌كانی توركیا له‌باره‌ی پرسی ئه‌منیی تێده‌گه‌ین، توركیا و عێراق هانده‌ده‌ین بۆ پێكه‌وه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئامانجی تیرۆریستان بوو".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دڵخۆشین به‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق خۆشحاڵه به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ واشنتن كار بكات، سوودانی وای ده‌بینێت هه‌وڵه‌كان بۆ تێكشكاندنی داعش هێشتا گرنگه، هه‌وڵه‌كانمان له‌مپێناوه به‌رده‌وام ده‌بن، دڵنیان له‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی پته‌ومان له‌بواری ئه‌منی له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌یه، بۆیه پێكه‌وه به‌و ئاراسته‌یه كار ده‌كه‌ین، چونكه داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه، بۆیه بۆمان نییه له‌و قۆناغه‌دا بڵێین داعش كۆتاییهاتووه".