عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت: سوودانی فه‌رمانێكی له به‌رژه‌وه‌ندی جووتیارانی كورد ده‌ركردووە
K24 - هه‌ولێر:
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ژووری ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق فه‌رمانێكی له به‌رژه‌وه‌ندی جووتیارانی كورد له ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌ركردووه تا له وه‌رزی دروێنه‌دا له‌لایه‌ن هێزه سه‌ربازییه‌كانه‌وه ناوچه‌كانیان بپارێزرێت، گوتیشی، فه‌رمانه‌كه گه‌یشتووه‌ته سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سه‌رجه‌م فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی عێراق ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
عه‌بدولخالیق ته‌ڵعه‌ت، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ژووری ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره‌ی كه بۆ جووتیارانی كوردستان له مه‌خموور و دوبز و ناوچه‌كانی دیكه ده‌رچووه، هه‌موو هێزه‌كانی سوپای عێراق پابه‌ند ده‌كات له‌و ناوچانه پارێزگاری له جووتیارانی كورد بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌غڵودانه‌كانیان دروێنه بكه‌ن.
نوێنه‌ره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ژووری ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سوپای عێراق هاوكار ده‌بێت بۆ ئه‌و جووتیارانه‌ی زه‌وییه‌كانیان ده‌كه‌وێته ناو سنووره‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراق، روونیشیكرده‌وه، هێزه‌كانی سوپای عێراق به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان جووتیارانی كورد ده‌پارێزن له كاتی دروێنه‌كردنی ده‌غڵودانه‌كیان.
عه‌بدولخالیق ته‌ڵعه‌ت جه‌ختیكرده‌وه، بڕیاره‌كه ده‌رچووه و له‌لای فه‌ریق عیسا، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عێراق و لای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت له ماوه‌یه‌كی نزیكدا جێبه‌جێ بكرێت.
رۆژی (پێنجشه‌ممه 11ـی ئایاری 2023) ، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا داوای لە سەرجەم جووتیارانی گوندەکانی سنووری سەرگەڕان كرد بچن دەغڵودانەکانیان بدوورنەوە.
شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەکردبوو، قسه‌ی له‌گه‌ڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق كردبوو، ئه‌ویش بڕیاریداوە فشارەکانی سەر جووتیارانی کورد هەڵبگیرێت.
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەروەها ئەوەشی روونکردبووه‌وە، ئەو هێزەی تائێستا رێگری له جووتیارانی كوردی ئه‌و سنوورانه ده‌كرد، له‌مه‌ودوا هاوکاریان ده‌بێت و پارێزگاریشیان لێده‌کات.
(21ـی نیسانی 2023)، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاندبوو، زیاتر لە 400 کەس لە عەرەبی هاوردە لە گوندی پەلکانە بە دار و بەرد، رووبەڕووی هاووڵاتییانی کورد بوونەتەوە و زیاتر لە 10 هاووڵاتی کوردی گوندەکە برینداربوون.
دوای ئه‌مه سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا پەلاماردانی کوردانی پەڵکانە و هەوڵی گۆڕینی دیموگرافی ناوچەکە لە رێگەی ترس و تۆقاندنی سەرکۆنە كرد.
(16ـی نیسانی 2023) عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به كوردستان 24ـی رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له ئاستێكی به‌رزدایه، بۆیه هه‌ر بڕیارێك كه له‌ئاستی سه‌ربازی یاخوود ئه‌منی ده‌درێت، به ئاگاداری و ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌درێت.