ئازاد کوورەچی: دەبێت پێکهاتەکان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن

ئازاد کوورەچی
ئازاد کوورەچی

K24 - هەولێر:

سەرۆکی فراکسیۆنی میللەت لە پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، تاکو ئێستا تەنها لایەنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، پێکهاتەکان به‌ ویستی خۆیان بڕیار بدەن.

ئەمڕۆ (16ــی ئایاری  2023)، ئازاد کوورەچی سەرۆکی فراکسیۆنی میللەت لە پەرلەمانی کوردستان، بە کوردستان24ــی راگەیاند، هیچ کۆبوونەوەک لەگەڵ پێکهاتەکان نەکراوە.

ده‌شڵێت: "کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی ئەرێنی دەبن، ئەگەر بەرەو چارەسەر هه‌نگاو بنێین و لەسەر پرسی پێکهاتەکانیش رێکبکەون".

هەروەها راشیگەیاند، تاکو ئێستا تەنها لایەنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، پێکهاتەکان به‌ ویستی خۆیان بڕیار بدەن، بەڵام لایه‌نەکانی دیکە تا ئێستا رایەکی روونیان نییە سەبارەت بە چۆنیەتی بەشداریکردنی پێکهاتەکان لە هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.

ئازاد کوورەچی، باسی لەوەشکرد، پێکهاتەکان دوو داواکارییان هەیە، یەکەم بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردن به‌شێوه‌ی یەک بازنەیی، بۆ ئەوەیە یەک بازنەی ئەوەی دەنگەکانیان پەرت نەبێت، داواکاری دووەم ئەوەیە، دەست لە کورسی پێکهاتەکان نەدرێت و پێکهاتەکان دەبێت خۆیان بڕیار لە چارەنوسی خۆیان بدەن.