کەشناسی: باران دەبارێت
K24 – هەولێر
بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، کەشوهەوای هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و باران دەبارێت.
کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان.
لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی رۆژی هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت، تاوەباران و بروسکە لە زۆربەی ناوچە شاخاویە سنوورییەکان دەبێت. لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەری زیاد دەبێ بۆ زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووردا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 35 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 31 پلەى سیلیزى
دهۆک: 30 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 38 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 32 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 31 پلەى سیلیزى
سۆران: 27 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 39 پلەى سیلیزى