سبەی هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

پارتی و یەکێتی
پارتی و یەکێتی

K24 - هەولێر:

بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، سبەی هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و جێگرەکەشی بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.

سبەی هەینی 19ـی ئایاری 2023، هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی بە بەشداری رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی هەردوو فرکاسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکرێت سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن.