هەولێر.. پێشانگەیەکی شێوەکاری هاوبەش لە بواری ژینگەپارێزی کرایەوە
K24 – هەولێر:
لە گەلەری میدیای شاری هەولێر، لە ژێر ناونیشانی لە سفرەوە پێشانگەیەکی شێوەکاری هاوبەش لە بواری ژینەگەپارێزیدا کرایەوە.
13 قوتابی دوا قۆناغی پەیمانگەی هونەرە جوانەکان تابلۆکانیان نمایشکرد و لەو بارەیەوە بە کوردستان24ـیان راگەیاند، لەو پێشانگەیە ئەوەندەی هزر و بیرکردنەوە رەنگی داوەتەوە، جوانی رۆڵێکی وای نییە.
پێشانگەکە زیاتر لە 40 تابلۆی رەنگاوڕەنگ لەخۆدەگرێت و لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری هەولێرە.