وه‌زاره‌تی كار: 467 هه‌زار سه‌رۆك خێزانی ئافره‌ت له عێراقدا هه‌یه
K24 - هەولێر:
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە عێراق تۆمارکردنی زیاتر لە 467 هەزار سه‌رۆك خێزانی ئافره‌ت لە وڵاتەکەی ئاشکرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، له پلانیاندایه بۆ باشترکردنی بارودۆخی ئابوورییان، هاوكارییان بكه‌ن.
عه‌لا سه‌كینی، بریكاری وه‌زیر بۆ كاروباری به‌ڕێوه‌بردن و یاسایی رایده‌گه‌یه‌نێت، دیاریكردنی خێزانە هەژارەکان و هەژارترین ناوچەکان یەکێکە لە كاره پێشینه‌كانی وەزارەته‌كه‌یان، جەخت لەسەر ئەو خێزانانە دەکرێتەوە کە ژنان سەرۆکایەتیان دەکەن بەمەبەستی دابینكردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە وەزارەت پێشکەشی دەکات تاكو باری ئابوورییان بەرز ببێته‌وه.
سه‌كینی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ژمارەی سه‌رۆك خێزانه ئافره‌تانه‌ی لە بەغدا و پارێزگاکان تۆمارکراون 467 هەزار خێزان تێدەپەڕێنێت، بە بەردەوامی خولی راهێنانیان بۆ ده‌كرێته‌وه.