هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگيركردن ده‌ستيپێكرد
K24 – هه‌ولێر:
كوده‌تاكه‌ى شه‌وى رابردووى ژماره‌يه‌ك له ئه‌فسه‌رانى سوپا شكستيهێنا و له سه‌رانسه‌رى توركيادا هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى ده‌ستگيركردنى تۆمه‌تباران ده‌ستيپێكرد.
له نوێترين پێشهاتدا ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا 2 هه‌زار و 745 دادوه‌ريان له‌كار دوورخسته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و ژماره‌يه‌ش زياتر بێت.
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم رايگه‌ياند، تا ئێستا 1563 سه‌رباز ده‌ستگيركراوون و رووبه‌ڕووى دادگاى سه‌ربازى ده‌كرێنه‌وه.
جه‌نه‌راڵ ئوميت دوندار سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى گشتيى سوپاى توركيا به وه‌كاله‌ت رايگه‌ياند، هه‌ندێك له ئه‌فسه‌رانى هێزى ئاسمانى و هێزه سه‌ربازييه‌كانى ديكه ئه‌نجاميانداوه و چاره‌نسيان دادگاييكردن و سزادانه.
هه‌روه‌ها وه‌زيرى دادى توركيا به‌كر بوزداغ رايگه‌ياند، 1563 كه‌س ده‌ستگيركراوون.
پێشتر راگه‌يه‌ندرا، 200 سه‌ربازى سوپا ده‌ستيان به‌سه‌ر باره‌گاى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى وڵات‌دا گرتووه و دواتر خۆيان راده‌ستكردووه.
هه‌روه‌ها 34 فه‌رمانده‌ى سوپا له كاره‌كانيان دوورخرانه‌وه كه پێنجيان پله‌يان جه‌نه‌راڵه.