بایدن: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین به‌ره‌و باشی ده‌چێت
K24 - هەولێر
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و چین به‌ره‌و باشی ده‌چێت، روونیشی ده‌كاته‌وه، كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی حه‌وت بۆچوونه‌كانیان به‌رامبه‌ر به چین یه‌كخستووه و مه‌به‌ستییانه ئاڵۆزییه‌كانی نێوانیان كه‌م بكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 21ـی ئایاری 2021) جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له‌میانی به‌شداریكردنی له لووتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی حه‌وت له شاری هێرۆشیمای ژاپۆن به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند، به‌م زووانه ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی هه‌ردوو ئۆقیانووسی هیندی و هێمن ده‌كات، جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستی دروستكردنی هێڵێكی گه‌رمی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چین كرده‌وه.
سه‌رۆكانی وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی (شه‌ممه 20ـی ئایاری 2023)، به‌رنامه و ئاراسته‌یه‌كی هاوبه‌شیان به‌رامبه‌ر به چین دانا و رایانگه‌یاند، خواستییانه مه‌ترسییه‌كان دووربخه‌نه‌وه، به‌ڵام خۆیشیانی لێ دانابڕن به‌تایبه‌ت له بواری هاریكاری ئابووری له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته كه به كارگه‌ی پیشه‌سازی جیهان داده‌نرێت.
وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت له راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی (شه‌ممه 20ـی ئایاری 2023) دووپاتیان له‌سه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیری گه‌رووی تایوان كرده‌وه، هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له راگه‌یه‌ندراوێكدا راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وتی ره‌تكرده‌وه و ره‌خنه‌ی له ژاپۆن گرت و رایگه‌یاند، وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت مه‌ترسییه‌كانی چین پشتگوێ ده‌خات، به‌ڵام ده‌ستوه‌ردان له كاروباره‌كانی ناوخۆی ده‌كات.
جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پەراوێزی لووتکەی گرووپی حەوت "G7" لەگەڵ ڤۆلودیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبووەوە و تاوتوێی جەنگی رووسیا – ئۆکرانیا و هاوکارییە سەربازییەکانی واشنتنیان بۆ کیێڤ کرد.
بایدن پاکێجێکی نوێی هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئۆکرانیا راگەیاند "بۆ ئەوەی باشتر بەرگری لە خۆیان بکەن." هاوکات بایدن ئاماژەی بەوەشدا، "ئەوەی ئۆکرانیا ئەنجامی دەدات بۆ تەواوی جیهان گرنگە."