سووریا دوای لووتكه‌ی عه‌ره‌بی پشتیوانی خۆی بۆ رووسیا دووپاتكرده‌وه
K24 - هەولێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا رایده‌گه‌یه‌نێت، دیمه‌شق پشتیوانی له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌كات و له‌م پێناوه‌دا ستایشی سه‌رۆكی رووسیا و سه‌ركرده‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 21ـی ئاداری 2023) فه‌یسه‌ڵ میقداد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، دیمه‌شق پشتیوانی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه ده‌كات كه رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستیپێكردووه، هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سوپای رووسیا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیدا توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا باسی له‌وه كرد، دیمه‌شق ستایشی رۆڵی ڤلادیمیێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا و سه‌ركرده‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن، له بڕیاری هێرشكردنه سه‌ر ئۆكرانیا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و توركیاش رایگه‌یاند، سووریا هه‌رگیز په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا ئاسایی ناكاته‌وه، تاوه‌كوو سوپای توركیا خاكی وڵاته‌كه‌ی به‌جێنه‌هێڵێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، چاوپێكه‌وتنی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا په‌یوه‌سته به ده‌رچوونی سوپای توركیا له خاكی سووریا.
ئێوارەی رۆژی (هەینی 19ـی ئایاری 2023) کۆتایی بە کارەکانی خولی سی و دووەمینی لووتکەی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی هات، کە لە شاری جەددەی سعوودیە بەڕێوەچوو و ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا به‌شدار بوو، هه‌روه‌ها دوای 11 ساڵ، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا گه‌ڕایه‌وه ناو كۆبوونه‌وه‌كانی لووتكه‌ی عه‌ره‌بی.
شازادە محەممەد بن سەلمان، جێنشینی سعوودیە بە خوێندنەوەی راگەیەندراوی کۆتایی لووتکەکە، کۆتایی بە کارەکانی لووتکەی عەرەبی هێنا و رایگەیاند، پشت بە بڕیارەکانی لووتکەکە و راگەیەندراوی جەددە دەبەسترێ.
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا، باس لە پاراستنی سەروەری و یەکێتی خاکی سووریا کرابوو، بە پێویستیشی زانی بوو هەوڵەکان چڕبکرێنەوە لەپێناو هاوکاریکردنی سووریا و دەرچوونی لە کێشە و قەیرانەکان.