وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا دەربارەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا بۆ کوردستان 24 دەدوێت

K24 - برۆکسل

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل بەرێوەدەچێت و پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە، ۆپکە هێسترا وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری کوردستان24دا رایگەیاند: گەلی تورکیا خۆیان بڕیار لەسەر سەرۆک و داهاتووی وڵاتەکەیان دەدەن.

وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندی باش لەنێوان هۆڵەندا و تورکیا هەیە، ئەوان ئومێد دەکەن ئەم پەیوەندیە بەردەوام بێت.

دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیاش ئاشکرای کرد، گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە وڵاتانی بیانی لە رۆژی 20ی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو 24ی مانگ بەردەوام دەبێت، هەروەها لە نێوخۆی تورکیاش بڕیارە 28ی ئەم مانگە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا بەڕێوە بچێت.