کوردانی سوید باخچە لەبەردەم ماڵەکانیان دروستدەکەن
K24 – ستۆکۆڵم:
بەشێک لەو پەنابەرە کوردانەی کە لە سوید دەژین، لە بەردەم ماڵەکانیان باخچە دروستدەکەن و بە کوردستانێکی بچووک ناوزەندی دەکەن.
ئارام هەورامی، یەکێک لەو پەنابەرانەی کە لە سوید دەژیت، بۆ کوردستان24 گوتی: "25 ساڵە ئەم باخچەیەم هەیە، ئەو سەوزانەم لێچاندووە کە لە کوردستان زۆر حەزم لێیبوو".
ئارام هەورامی، نزیکەی 50 ساڵە مامۆستای بابەتی فیزیا و بیرکارییە و نزیکەی 40 ساڵە کوردستانی بەجێهێشتووە، هەروەها راشیگەیاند، ئەم باخچەیەی کە دروستیکردووە بە "کوردستانە بچوکەکە ناوزەندی دەکات" و کاتێک خزمەتی دەکات ئارامی پێدەبەخشێت.