دوو قوتابخانه‌ی كچان له پاكستان ده‌ته‌قێندرێته‌وه

K24 - هەولێر:
گرووپه چه‌كداره ئیسلامییه‌كان دوو قوتابخانه‌ی كچانیان له باكووری رۆژئاوای پاكستان ته‌قانده‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، قوتابخانه‌كان چۆڵ بوونه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان، چه‌كداره ئیسلامییه‌كان شه‌وی یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر دووشه‌ممه (21/22ـی ئایاری 2023)، دوو قوتابخانه‌ی كچانیان له هه‌ردوو گوندی هاسۆخاڵ و گوڵ مۆساكییان له ناوچه‌ی باكووری وه‌زیرستان به دووری 30كلم له‌سه‌ر سنووری ئه‌فغانستان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
ره‌یهان گوڵ خه‌تاك، به‌رپرس له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌ی ناوچه‌كه به میدیاكانی راگه‌یاندووه، چه‌كدارانی ئیسلامی چه‌ند بۆمبێكی چنراویان له‌ناو هه‌ردوو قوتابخانه‌كه دانابووه و له دره‌نگانی شه‌ودا هه‌ردوو قوتابخانه‌كه‌یان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ره‌یهان گوڵ خه‌تاك، شه‌ش هۆبه له قوتابخانه‌ی هاسۆ خان و سێ هۆبه‌یش له قوتابخانه‌ی گوڵ مۆساكی به‌ته‌واوه‌تی خاپوور بوونه.
ماوه‌یه‌كی زۆره گرووپه چه‌كدارییه‌كان له‌ناویشیاندا بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانی خوێندنی كچان له‌و ناوچه‌یه ره‌تده‌كه‌نه‌وه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه له ساڵی 2012 ته‌قه‌یان له‌و پاسه‌كه كرد، كه مه‌لالا یوسفزای بۆ قوتابخانه ده‌گواسته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوبراو یه‌كێك بوو له به‌رگریكارانی ئافره‌تان و هانی كچانی ده‌دا بۆ فێربوون، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌یش بوو، دواتر مه‌لالا له ساڵی 2014، خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێدرا.