پڕۆژه یاسایه‌كی ئه‌وروپی به‌فیڕۆدانی جلوبه‌رگی نوێی نه‌فرۆشراو قه‌ده‌غه ده‌كات
K24 – هەولێر:
وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌خوازن به‌فیڕۆدانی جلوبه‌رگ و كاڵای نوێی نه‌فرۆشراو له چوارچێوه‌ی یاسایه‌كی نوێی تایبه‌ت به نه‌خشه‌سازی كه ره‌چاوی ژینگه بكات، قه‌ده‌غه بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 22ـی ئایاری 2023) كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه نوێنه‌رایه‌تی 27 وڵاتی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات، پڕۆژه‌یاسایه‌كی تایبه‌ت به دیزاینی ئیكۆلۆژی (په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و ژینگه و ده‌وروبه‌ر)ـی په‌سند كرد و په‌یوه‌ندیداره به سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌ل و به‌رهه‌مه به‌كارهاتووه‌كان له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، له‌ناویشیاندا ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، كه ئامانج لێی ئاسانكارییه بۆ پرۆسه‌كانی دووباره چاككردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه به‌كارهاتووه‌كان و دووباره به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌یان.
به‌گوێره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه كه كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا له ئاداری ساڵی 2022 پێشكه‌شی كرد، چه‌ند داواكارییه‌كی نوێی له دیزاینی به‌رهه‌مه پیشه‌سازییه‌كان له‌خۆگرتبوو، به‌مه‌به‌ستی دانانی سنوورێك بۆ كاریگه‌رییه‌كانی سه‌ر ژینگه و زیاتر پشتپێبه‌ستنیان و چاككردنه‌وه‌یان و دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌یان.
كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاره‌زووی خۆی نیشان داوه بۆ زیادكردنی خواسته‌كانی په‌یوه‌ست به‌و یاسایه نوێیه، ئه‌ویش به زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك، كه تێیدا رێگه بگرێت له به‌فیڕۆدانی جلوبه‌رگ و پێڵاو و شتومه‌كه نه‌فرۆشراوه‌كان. هه‌روه‌ها كۆمیسیۆنه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته هۆی دانانی سنوورێك بۆ كاریگه‌رییه ژینگه‌ییه‌كانی ئه‌و جلوبه‌رگ و ئێكسسواراتانه‌ی، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌كارنه‌هاتوون و نه‌فرۆشراون.
هێشتا دانوستانه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌نجام نه‌دراون، كه پێویستی به ره‌زامه‌ندی ئه‌و یه‌كێتییه هه‌یه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو، دانوستانه‌كان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێبكه‌ن.