کەشناسی: لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارانبارین هەیە

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارانبارین هەیە.

بەشی پێشبینییەکانی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاند، ئاسمان کەمێک هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەگۆڕێت بۆ هەورى مامناوەند، لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم، لە هەندێک ناوچەی سنوورییەکان ئەگەرى نمە باران هەیە.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، بەڵام  لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  35 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 32 پلەى سیلیزى

دهۆک: 34پلەى سیلیزى

کەرکوک: 38 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 34پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 20 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  34 پلەى سیلیزى

سۆران : 31 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  39 پلەى سیلیزى