کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکرێنەوە
K24 – هەولێر
هاتووچۆی هەولێر کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتن و هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکاتەوە، دەرچوونی ئۆتۆمبێل لە پێشانگا و کۆگاکانتان، بۆ سەر شەقامە گشتییەکان، بێ بەستنی تابلۆی (ژمارە کاتی) قەدەغەیە.
بە رێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، سەرجەم کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتن و هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکاتەوە "دەرچوونی ئۆتۆمبێل لە پێشانگا و کۆگاکانتان بۆ هەر مەبەستێک بێت بۆ سەر شەقامە گشتییەکان، بێ بەستنی تابلۆی (ژمارە کاتی) قەدەغەیە، هەر ئۆتۆمبێلێک لە شەقام ببینرێت بێ تابلۆ، لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆوه دەستی بەسەردادەگیرێت، کۆمپانیاکەش سزادەدرێت".