ئێران غازی هه‌نارده‌كراو بۆ عێراق كه‌مده‌كاته‌وه
K24 – هەولێر:
له ماوه‌ی دوو رۆژدا، ئێران دوو ملیۆن مه‌تری سێجای غازی هه‌نارده‌كراو بۆ عێراق كه‌مده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق رایگه‌یاند، له دوو رۆژی رابردوودا ئێران بڕی 2 ملیۆن مه‌تری سێجای له غازی هه‌نارده‌كراو بۆ عێراق كه‌مكردووه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د عه‌بادی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێران هیچ په‌یوه‌ندیی به پاره‌ی غازه‌كه‌وه نییه و به‌رده‌وام عێراق له رێگه‌ی بانكی بازرگانییه‌وه پاره‌ی غازی هاورده‌كراو له ئێران ده‌دات و هیچ قه‌رزێكی غازی ئێرانیش له‌سه‌ر عێراق نییه.
گوتیشی: " بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زیری كاره‌با به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك سه‌ردانی ئێران بكات، له‌كاتێكدا ئێرانیش ده‌زانێت، كه خه‌ریكه عێراق هه‌نگاو به‌ره‌و وه‌رزی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ده‌نێت و پێویستیی وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باش بۆ غاز زیاتر ده‌بێت و ئێستا كه 24 هه‌زار مێگاواتى رۆژانه به‌رهه‌مده‌هێنێت، بۆ ماوه‌كانی داهاتوو پێویستیی به به‌رهه‌مهێنانی 35 هه‌زار مێگاوات ده‌بێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدا، عێراق ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ستی بۆ به‌ستنه‌وه‌ی كاره‌بای عێراق به كاره‌بای وڵاتانی كه‌نداو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای بیانی واژوو كردووه.