كاردانه‌وه‌ی وڵاتان به‌رامبه‌ر كوده‌تای سه‌ربازی توركیا
K24 – هه‌ولێر
وڵاتانی جیهان خۆشحاڵی خۆی سه‌باره‌ت به شكستی كوده‌تای سه‌ربازی له توركیا ده‌رده‌بڕن.
ئه‌میری كوه‌یت، " صباح الأحمد الجابر الصباح" پیرۆزبایی سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌كات به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی شه‌رعییه‌ت و دیموكراسی و پێداگری له‌سه‌ر پێویستی پاراستنی ده‌ستوور ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی گه‌ل به‌سه‌ر هه‌وڵی كوده‌تا له سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و گه‌لی توركیا پیرۆز ده‌كات.
قه‌ته‌ر به توندی هه‌وڵی كوده‌تای سه‌ربازی له توركیا شه‌رمه‌زار ده‌كات و پشتگیری خۆیشی بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌رده‌بڕیت .
بۆریس جۆنسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ڵه‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ی، پشتیگری وڵاته‌كه‌ی بۆ حكوومه‌ت و دامه‌زراوه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی توركیا خسته‌ڕوو.
عه‌لی شه‌مخانی نوێنه‌ری تایبه‌تی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری ئێران به شه‌رمه‌زاركردنی هه‌وڵی كوده‌تا، پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ حكوومه‌ت توركیا ده‌رده‌بڕیت و باس له بوونی ئه‌منییه‌ت له سنووره‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كاته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا هه‌وڵی كوده‌تای سه‌ربازی له توركیا شه‌رمه‌زار ده‌كات و پشتگیری خۆیشی بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌رده‌بڕیت.
سعودیا پێشوازی له گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌رعییه‌ت بۆ توركیا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ردۆغان و حكومه‌ته هه‌ڵبژێردراوه‌كه‌ی ده‌كات.
راپه‌رینی نه‌هزه‌ی تونس هه‌وڵی كوده‌تای سه‌ربازی شه‌رمه‌زار ده‌كات و به پێشڵكردنی ئیراده‌ی گه‌لی توركیا و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان ئه‌ژمار ده‌كات.
له‌ناوخۆی توركیا، هه‌ر سی پارتی ئۆپۆزسیۆن و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی، به‌تایبه‌تی عه‌بدوڵا گویل سه‌رۆك كۆماری پێشوو و ئه‌حمه‌د داوودئۆغلو سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو و رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیران دژی كوده‌تای سه‌ربازی ده‌نگیان به‌رز كرده‌وه، كه هه‌ر به‌هۆی پشتیوانی جه‌ماوه‌ری، هه‌وڵی كوده‌تا شكستی پێهنرا.
فه‌تحوڵا گویله‌ن كه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی توركیا به پلاندارێژه‌ی كوده‌تا تۆمه‌تباركراوه، بێ به‌ری خۆی له‌و كوده‌تایه پیشاندا و شه‌رمه‌زاریشی كرد.